کوردستانی
بە تۆمەتی دزیکردن تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە چەندین تاوانی دزیكردنی ئەنجامداوە.
لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە چەندین تاوانی دزیكردنی ئەنجامداوە.
بەڕێوەربەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەناو بازاڕی قەزای چەمچەماڵ دزییان لێكراوە و پارەیان لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت كە گیرفانی هاوڵاتییانی بڕیبوو، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك پارەی دزراودا".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستادا تۆمەتبار (ش ، ع ، ب لەدایكبووی 1969) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو دانی ناوە بە پێنج تاوانی دزیكردندا".
س.ر
س.ر