کوردستانی
بڕیارێکی نوێ لەبارەی رێگریکردن لە کاری سیحر و جادو دەرچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی نووسراوێك كە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی شار و شارۆچكەكانی كردووە، تێیدا هاتووە پێویستە بەپێی رێنوێنی وەزارەتی ئەوقاف، لەبارەی جادوگەرەكان كاربكرێت و رابگیرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی كانوونی دووەمی 2024 وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی كردووەتەوە، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، بە فەرمی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی راسپارد بۆ جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی رێنوێنییەكانی نەهێشتنی دیاردەی جادو و هاوشێوەكانی، ئەوەیش لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاوكراوەتەوە.
باس لەوەشكراوە، لەئێستاوە سەرجەم رێكارەكان بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردەیە لە شار و شارۆچكەكانی كوردستان، دەگیرێنەبەر و جێبەجێ دەكرێن، سەرپێچیكاران رووبەڕووی دادگا دەكرێنەوە و سزادەدرێن.
بەپێی بڕیارەكە كە سەرجەم رێكخراو و گیادەرمان و شێخ و كەسایەتییەكان ئاگادار دەكاتەوە، لەو كارە دوور بكەونەوە و راستەوخۆ رێنوێنییەكانی وەزارەتی ئەوقاف جێبەجێ بكەن، هەر كەسێكیش سەربە ئەوقاف بێت و جێبەجێی نەكات، سزا دەدرێت.
س،ر