کوردستانی
کەشناسیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەواوە زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان زانیاری لەسەر کەشوهەوای ئەمشەو و سبەی دەخاتەڕوو و رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەمشەو نمە بارانى بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى، لە دوای نیوەشەو تا بەرەبەیان ئەگەر هەیە ئەو نمە بارانە درێژبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکانى دیکە، هەروەها بۆ سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و باکوورى پارێزگای سلێمانى ،هاوکات بەفر لە سەر لوتکەى شاخە بەرزە سنورییەکان دەبارێت".

ئاماژە بەوەکراوە "بۆ ئێوارە و درەنگانى شەوى هەینى پێشبینى بارانى کورت خایەنى بە لێزمە بۆ هەر یەکێک لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و ناوچەکانى ئیدارەى راپەڕین و کۆیە دەکرێت، هەروەها بۆ ناوچەکانى تریش وەکو هەولێر و سلێمانى و هەڵەبجە و گەرمیان کەرکوک بارانبارین دەبێت".
ئەمەش رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمیری رابردووە:
هەولێر 0.2 ملم
پیرمام 0.8 ملم
سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ باریوە
دهۆک 2.2 ملم
زاخۆ 2.6 ملم
ئاکرێ 1.8 ملم
ئامیدى 5.4 ملم
باتوفە 4.6 ملم
مێرگەسور 4.0 ملم
بامەرنێ 7.2 ملم
بازیان 0.2 ملم
ماوەت 0.6 ملم
قەڵادزێ 0.4 ملم
دوکان 0.2 ملم
هەڵشۆ 1.0 ملم
خەبات 1.2 ملم
مانگیش 3.0 ملم
سۆران 2.0 ملم.
س،ر
س،ر