کوردستانی

ئەمەریکا هاوکارییەکانی پێشمەرگەی کەمکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا هاوکارییەکانی پێشمەرگەی کەمکردەوە
مەودا میدیا-

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەمەریکا بێت ئەمەریکا بڕیاریداوە ئەو هاوکارییەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی دەنێرێت لە 20 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 15 ملیۆن دۆلار کەم بکاتەوە.

پێگه‌ی‌ " al-monitor" بڵاویکردووەتەوە، ئەمەریکا بڕیاریداوە ئەو هاوكارییەی مانگانە بۆ پێشمەرگەی دەینێرێت کەمی بکاتەوە کە بڕەکەی لە 20 ملیۆن دۆلارەوە دەکات بە 15 ملیۆن دۆلار، هۆکارەکەشی بۆ یەکنەخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە "كه‌مكردنه‌وه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌ گرژییه‌ سیاسییه‌ ناوخۆییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌ هۆی ئاسته‌نگ له‌ پرۆسه‌ی چاكسازیی پێشمه‌رگه‌".

ئەو هاوکارییەی کە ئەمەریکا دەینارد بۆ مووچه‌ی نزیكه‌ی 54 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ له‌ یه‌كه‌كانی فه‌رمانده‌یی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كرا.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان