کوردستانی
بەشێک لە داواکارییەکانی مامۆستایان جێبەجێ دەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت ھەفتەی داھاتوو وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێک دەردەکات تایبەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەشێوەی گرێبەست، ئاماژەی بەوەشکرد پلەبەرزکردنەوەش دەستپێدەکاتەوە.
کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە مەودا میدیای راگەیاند "لە وەزارەتی پەروەردەوە پێیان راگەیاندین سەرەتای ھەفتەی داھاتوو نووسراوێکی وەزارەت دەردەچێت تایبەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەشێوەی گرێبەست و دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایانی ھەمیشەیی".
ئاماژەی بەوەشکرد "نووسراوەکە لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردەیە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ و دەستپێکردنەوەی خوێندن لەوناوچانەی بەھۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە خوێندن تیایاندا راگیراوە".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا بێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگە لەگەڵ جێبەجێکردنی بەشێک لە داواکارییەکانی مامۆستایان پرۆسەی خوێندن لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین دەستپێدەکاتەوە.
س.ر