کوردستانی
بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێک دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردساتەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری داوەری لێكۆڵینەوە، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردساتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكەدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستادا تۆمەتبار (هـ، م، أ لەدایكبووی 1993) بەبڕیاری دادوەرو بەپێ مادەی 446 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
س.ر
س.ر