کوردستانی
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا لەبارەی پرسی بودجە و مووچەوە، ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "چارەسەری ریشەیی کێشەی مووچە بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە دەبێت".
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمرۆ شەممە 6ی کانونی دووەمی 2024 شاندێکى حکومەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتیی وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا سەردانی بەغدا دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەکان کە ئەمرۆ لە بەغدا دەستپێدەکەن، گفتوگۆ دەکرێت لەسەر یاسای نەوت و غاز و ھەمواری یاسایی بودجە و دۆزینەوەی رێگە چارەیەکی یەکجاری بۆ بابەتی مووچە و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە".
دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیرا ق بە مەودا میدیای راگەیاند "چارەسەری ریشەیی کێشەی مووچە بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە پەرلەمان لیژنەیەک پێکهێنراوە تاوەکو رەشنووسی هەموارەکە ئامادە بکرێت و بدرێتە لیژنەی دارایی، دواتر بێتە پەرلەمان خوێندنەوەی بۆ بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت".
لەبارەی سەردانەکەی شاندی هەرێمەوە بۆ بەغدا ئەوەشی خستەڕوو "جارێ دیارنییە شاندەکە سەرکەوتوو دەبن لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغدا، چونکە لە ساڵی نوێداین بەرپرسانی بەغدا چاوەڕێی هەمواری یاسای بودجە دەکەن، بۆیە نازانرێت شاندەکەی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بەغدا رازی بکات بۆ چارەسەری کێشە مووچەی هەرێم قەرزی بداتێ یاخود نا".
س،ر