کوردستانی

بەهۆی تەقینەوەی غازەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی تەقینەوەی غازەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا- 

شەوی رابردوو لە گوندی عنادییە سەر بە ناحیەی زاب لە باکووری رۆژئاوای حەویجە لە پارێزگای کەرکوک تەقینەوەیەک روویدا و دوو خوشک بوونە قوربانی.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، شەوی رابردوو کاتژمێر 2:00 لە گوندی عنادییە سەر بە ناحیەی زاب لە باکووری رۆژئاوای حەویجە لە پارێزگای کەرکوک بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی غازی ماڵانەوە سەقفی ماڵێک رووخا و بەوهۆییەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە خوشکی یەکن و یەکێکیان ناوی (سەباح مەعن نەجم)ە و تەمەنی  13 ساڵە و ئەوی دیکەشیان ناوی (مینا مەعن نەجم)ە و تەمەنی 10 ساڵە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان