کوردستانی
سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی سێ بازرگانی مادەی هۆشبەری راگەیاند و دەستیش بەسەر بڕی پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتیى نەهێشتنى مادەى هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا زانیاری ئەوەمان پێگەیشتووە کە بڕى پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ هێنراوەتە ناو شاری هەولێر، لێکۆڵینەوە و بە دواداچوونەکانمان دەستیپێکرد".
ئاماژە بەوەکراوە "توانیمان شوێنى دوو کەسى بیانى لە هۆتێلێک دەستنیشان بکەین و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە شەوی 5/ 6ی کانونی دووەمى 2024 توانرا سێ کەس دەستگیر بکەین".

ئەوەش روونکراوەتەوە "توانراوە بڕى پێنج کیلۆگرام مادەى هۆشبەر لە جۆرى کریستاڵ لەناو ئۆتۆمبێلەکەیان کە زۆر بە وردى شاردرابووەوە، دەستى بەسەردا بگیرێت".
س.ر
س.ر