کوردستانی

عوسمان سێده‌رى: هێرشكردن بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ كارى له‌رزۆكانه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


عوسمان سێده‌رى: هێرشكردن بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ كارى له‌رزۆكانه‌یه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ى هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ ترسنۆك و هه‌وڵى له‌رزكانه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن، ده‌شڵێت، قه‌واره‌ى هه‌رێم به‌ خوێنى پێشمه‌رگه‌ هاتووه‌ته‌ به‌رهه‌م.

عوسمان سێده‌رى، ئه‌ندامى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند، هێرشكردن بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ هه‌وڵێكى ترسنۆكانه‌یه‌، ئه‌وانه‌ى ئه‌و كاره‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن ده‌یانه‌وێت ئارامى و ئاسایش و سه‌قامگیرى هه‌رێمى كوردستان بخه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌، ده‌ستبردن بۆ پێشمه‌رگه‌ كه‌ قاره‌مانیه‌تى له‌ له‌ناوبردنى داعش هه‌یه‌ ئه‌وپه‌ڕى كارى له‌رزۆكانه‌یه‌.

باسى له‌وه‌شكرد، قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌ خوێنى پێشمه‌رگه‌ هاتووه‌ته‌ به‌رهه‌م، پێشمه‌رگه‌ به‌ هه‌وڵى ترسنۆكانه‌ ئیراده‌ى ناشكێت، هه‌مووان پاڵپشت و هاوكارى پێشمه‌رگه‌ین و ئاماده‌ین له‌ پێناو پێشمه‌رگه‌ و خاكى كوردستان گیانمان به‌خت بكه‌ين.

روونیكرده‌وه‌، هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان كارێكى مه‌ترسیداره‌، پێشمه‌رگه‌ش پارێزه‌رى خاك و ئاڵا و سه‌روماڵى هاووڵاتییانه‌، كورد هه‌وڵبدات به‌ یه‌كێتى و یه‌كڕیزى رووبه‌ڕووى هه‌موو نه‌یاره‌كانى ببێته‌وه‌، ئه‌گه‌رنا ئه‌و دۆخه‌ى ئه‌مڕۆ هه‌یه‌ خراپ ده‌شكێته‌وه‌.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان