کوردستانی
پیاو هه‌یه ژنه‌كه‌ى ده‌ریكردووه له هۆتێل ده‌مێنێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى یه‌كێتى پیاوانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به ده‌یان پیاو له لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه ده‌ركراون له ماڵ، ده‌شڵێت، پیاو هه‌یه ژنه‌كه‌ى ده‌ریكردووه رۆشتووه له هۆتێل ماوه‌ته‌وه.
بورهان عه‌لى، سه‌رۆكى یه‌كێتى پیاوانى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند، له ماوه‌ى یه‌ك ساڵى رابردوو له هه‌رێمى كوردستان 67 پیاو خۆیان كوشتووه و زیاتر له 600 سكاڵاش له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه دژى ژنه‌كانیان تۆماركراوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى توندوتیژییان به‌رانبه‌ر كراوه.
باسى له‌وه‌شكرد، 49 پیاو له لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه له‌ماڵ ده‌ركراون، پیاو هه‌بووه له لایه‌ن ژنه‌كه‌وه ده‌ركراوه و رۆشتووه له هۆتێل و شوێنى تر ماوه‌ته‌وه، 51 حاڵه‌تى خیانه‌تى هاوسه‌رگیرى هه‌بووه، هه‌ندێ له ژنه‌كانیش رێگه ناده‌ن منداڵیان بێت ئه‌وه‌ش به‌شێكه له‌و حاڵه‌تانه‌ى كه دێنه لاى ئێمه.
رونیكرده‌وه، هه‌شت پیاو له لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه به هاوكارى كه‌سانى تر كوژراون، ئاماره‌كانى توندوتیژیش به‌راورد به ساڵانى رابردوو زیادى كردووه بۆ هه‌موو جۆره‌كانى توندوتیژى.
ه،ع