کوردستانی
توركیا بۆردومانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنورى قه‌ندیلیان بۆردومانكرد و به به‌رده‌وامیش به‌سه‌ر ئاسمانى شاره‌كه ده‌سوڕێنه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كى باڵه‌كایه‌تى و چیاى جاسوسانیان له قه‌ندیل بۆردومان كردووه و به‌رده‌وامیش به ئاسمانى شاره‌كه ده‌سوڕێنه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا زیانه‌كانى ئه‌و بۆردومانانه رانه‌گه‌یه‌ندراون.
جێگه‌ى باسه، فڕۆكه‌كانى توركیا به‌رده‌وام به ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان ده‌سوڕێنه‌وه و ناوه ناوه له‌سنورى باڵه‌كایه‌تى و ئامێدى و قه‌ندیل بۆردومان ده‌كه‌ن، هه‌فته‌ى رابردووش دووجار بۆردومانى سنورى چه‌مچه‌ماڵیان كرد.
ه،ع