کوردستانی
مامۆستایانى ناڕازى بێده‌نگییان شكاند.. ئه‌مه كۆتاییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نوێنه‌رێكى مامۆستایانى ناڕازى رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ركاتێك سێ مووچه‌ى ساڵى رابردوومان وه‌رگرت ئه‌وكات ده‌چینه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن، ده‌شڵێت، هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده و نوێنه‌رى حكوومه‌ت نه‌كردووه.
سامان عه‌لى، نوێنه‌رى مامۆستایانى ناڕازى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند، ده‌سته‌ى مامۆستایانى ناڕازى هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامنه‌داوه له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده و نوێنه‌رى حكوومه‌ت له باره‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان و چوونه‌وه‌ى مامۆستایان بۆ هۆڵه‌كانى وانه وتنه‌وه، ئه‌و قسانه‌ى ده‌كرێن له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه هیچ بنه‌ماى نییه.
هه‌روه‌ها وتى، مه‌رجى شكاندنى بایكۆت و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوێندن له سنوره‌كه، به چاره‌سه‌كردنى كێشه‌ى مووچه‌ى مامۆستابان ده‌بێت، وه‌رگرتنى سێ مووچه‌ى ساڵى رابردوو كه فه‌وتاوه و خوراوه، دابه‌شكردنى مووچه 30 رۆژ جارێك، پله به‌رزكردنه‌وه، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنى مامۆستایانى گرێبه‌ست و وانه‌بێژان، كه‌ى ئه‌وانه جێبه‌جێكران ئێمه‌ش ده‌چینه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن.
جێگه‌ى باسه له سه‌ره‌تاى خوێندنى ئه‌مساڵ، مامۆستایانى ناڕازى له پارێزگاى سلێمانى 72 خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه و چه‌ندانجاریش سه‌ردانى به‌غدایان كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان.
ه،ع
بیروڕا


