کوردستانی
شارباژێر بۆردوومانكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانى توركیا بۆردوومانى گوندى گه‌ڵاڵه‌یان له ناوچه‌ى شارباژێرى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانی كرد.
كامه‌ران حه‌سه‌ن، قائیمقامى قه‌زاى ماوه‌ت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی کانونی دووەمی 2024 فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانى توركیا بۆردوومانى ناوچه‌ى زیونۆى له گوندى گه‌ڵاڵه له قه‌زاى ماوه‌ت كردووه، به‌ڵام هیچ زیانێكى نه‌بووه و پارچه‌ى زۆر هاتووه‌ته نێو گونده‌كه".
هه‌روه‌ها وتى "ئه‌و بۆردوومانانه به‌رده‌وام له سنوره‌كه ده‌كرێن ئه‌ویش به‌هۆى بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه له سنورى چیاى ئاسۆس له گه‌ڵاڵه، به‌ڵام زیانى گیانییان بۆ خه‌ڵكى ناوچه‌كه نییه جگه له‌وه‌ى ترس ده‌خه‌نه دڵى خه‌ڵكه‌كه".
ه،ع

بیروڕا