کوردستانی
50 كۆمپانیاى حه‌ج و عومره ده‌چنه سعودیه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا_
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ 50 كۆمپانیاى تایبه‌تمه‌ند له بواره‌كه سه‌ردانى وڵاتى سعودیه ده‌كه‌ن بۆ به‌شداریكردن له گه‌وره‌ترین كۆنگره و پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى خزمه‌تگوزارى حه‌ج و عومره.
سابیر سه‌لیم، خاوه‌نى كۆمپانیاى حه‌ج و عومره به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند، سبه‌ى یه‌كشه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رى حه‌ج و عومره له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى 50 كۆمپانیاى تایبه‌ت به حه‌ج و عومره بۆ به‌شداریكردن له گه‌وره‌ترین كۆنگره و پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى خزمه‌تگوزارى تایبه‌ت به حه‌ج و عومره ده‌چنه وڵاتى سعودیه.
هه‌روه‌ها وتى، ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌و به‌شداریكردن له‌و كۆنگره‌یه بۆ زیاتر شاره‌زابوون و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه بۆ ئه‌وانه‌ى كه حه‌ج و عومره ئه‌نجام ده‌ده‌ن و چه‌ندین چالاكى تریش له بواره‌كه ئه‌نجام ده‌درێن.
جێگه‌ى باسه، له سه‌رانسه‌رى جیهان چه‌ندین كۆمپانیا و به‌رپرسانى وڵاتان به‌شداری ئه‌و كۆنگره‌یه ده‌كه‌ن و ده‌چنه وڵاتى سعودیه.
ه،ع
بیروڕا


