کوردستانی
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عیراق کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی عیراق لەبارەی کێشەکانی بودجە و مووچە دەست بە کۆبوونەوەکانی دەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی کانونی دووەمی 2024 کۆبوونەوەکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عیراق لەبارەی کێشەکانی بودجە و مووچە و نەوت و غاز دەستپێدەکات.
دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیرا ق بە مەودا میدیای راگەیاند "چارەسەری ریشەیی کێشەی مووچە بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە پەرلەمان لیژنەیەک پێکهێنراوە تاوەکو رەشنووسی هەموارەکە ئامادە بکرێت و بدرێتە لیژنەی دارایی، دواتر بێتە پەرلەمان خوێندنەوەی بۆ بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت".
لەبارەی سەردانەکەی شاندی هەرێمەوە بۆ بەغدا ئەوەشی خستەڕوو "جارێ دیارنییە شاندەکە سەرکەوتوو دەبن لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغدا، چونکە لە ساڵی نوێداین بەرپرسانی بەغدا چاوەڕێی هەمواری یاسای بودجە دەکەن، بۆیە نازانرێت شاندەکەی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بەغدا رازی بکات بۆ چارەسەری کێشە مووچەی هەرێم قەرزی بداتێ یاخود نا".
س.ر