کوردستانی
هاتوچۆی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان راگیراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ماوەی حەوت رۆژە خۆپیشاندانی شۆفێرانی مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بەردەوامی هەیە بەهۆی بڕیارێکی بەرپرسانی ئێرانەوە تایبەت بە بازرگانانی هەرێمی کوردستان.
ئیسماعیل عەزیز، شۆفێری بارهەڵگر لە مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ حەوت رۆژە بەردەوامین لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانمان بەهۆی ئەوەی بەرپرسانی دەروازەكە لە دیوی ئێران بڕیاریان داوە هەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە 100 لیتر زیاتر گاز لە تانكی ئۆتۆمبێلەكەیدا هەبێت سزا بدرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستا هیچ کەس نەهاتووە بەدەم داواکارییەکانمانەوە و ئێمە بەردەوام دەبین لە مانگرتن تاوەکو ئەو بڕیارە هەڵدەوەشێندرێتەوە، چونکە بڕیارەکە زیان لە بە ئێمەی شۆفێران دەگەیەنێت، هەروەها کێشەیەکی دیکەی ئێمەش ئەوەیە کاتێک دەچینە دیوی ئێران بڕی 500 دۆلارمان وەک بیمە لێوەردەگیرێت، بەڵام شۆفێرانی ئێران کاتێک دێنە هەرێمی کوردستان تەنها 100 دۆلاریان لێوەردەگیرێت".
ئەو شۆفێرە وتی "هاتوچۆی هاوڵاتییان لە مەرزەکە ئاساییە، تەنها هاتوچۆی بارهەڵگرەکان راگیراوە ئەمەش زیانێکی زۆر بە بازرگانان و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەگەیەنێت".
س،ر