کوردستانی
شایستە داراییەکانی وانەبێژان دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- محەمەد فایەق
نوێنەری مامۆستایان وانەبێژان رایدەگەیەنێت لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی 10ی ساڵی 2023 مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.
کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایان وانەبێژان بە مەودا میدیای رایگەیاند "لەم هەفتەیەدا لە سنووری پەروەردەکانی هەولێر مووچەی مانگی 10ی 2023ی مامۆستایانی وانەبێژان دابەشدەکرێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "لە سنووری سلێمانی شایستە داراییەکانی وانەبێژان کراوە بە چەک، بەڵام بە هۆی نەبوونی سیویلە لە بانکەکان دواکەوتووە، هەروەها چاوەڕواندەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا کێشەی کەمی سیویلە لە بانکەکان چارەسەر بێت و مووچەی وانەبێژان لە سنووری پەروەردەکانی سلێمانی دابەشبکرێت".
س،ر