کوردستانی

کێشەکانی گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکوک چارەسەردەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێشەکانی گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکوک چارەسەردەکرێن
مەودا میدیا-

وەزیری دادی عیراق لەبارەی کێشەکانی گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکوکەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیران کۆبووەوە و بڕیارە لە داهاتوودا کێشەکانی ئەو گەڕەکە چارەسەربکرێن.

خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران رایگەیاند "لەگەڵ سەرۆک کۆماردا ڕێوشوێنە یاساییەکانى چارەسەرى کێشەى گەڕەکى نەورۆزمان تاوتوێ کرد و لەماوەى داهاتوودا هەنگاوەکانى گرتنەبەرى ڕێوشوێنەکان دەستپێدەکەین".

وەزیرى دادى عێراق ئاماژەی بەوەشکرد "دانیشتووانی گەڕەكی نەورۆز لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە و کەس ناتوانێت لە مافى نیشتەجێبوون بێ بەشیان بکات و کێشەکەیان لەڕێگەى یاساییەوە چارەسەردەکرێت".

لە چەند رۆژی رابردوو سوپای عیراق چووە گەڕەکی نەورزۆی شاری کەرکوک داوای لە خەڵکەکە کرد خانووەکان چۆڵبکەن بە بیانووی ئەوەی خانووەکان موڵکى وەزارەتى بەرگرییە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان