کوردستانی

ئاگادارییەک لە کارەبای سلێمانییەوە بۆ ئەم کەسانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک لە کارەبای سلێمانییەوە بۆ ئەم کەسانە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لەبارەی داشکاندنی لە %50ی پارەى خەرجى کارەبا بۆ سەمون و نانەواخانەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "ئاگادارى سەرجەم خاوەن فڕنی سەمون و نانەواخانەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى دەکەینەوە، کە داشکاندنی (%50)ی پارەى خەرجى کارەباکانیان، بەپیى فەرمانى وەزارەتى کارەبا بەردەوامە لە (10/4/2022)ەوە جێبەجێ دەکرێت و دەیان گرێتەوە".

کارەبای سلێمانی داوا لە خاوەن فڕنی سەمون و نانەواخانەکان دەکات بۆ ئەوەى سوودمەندبن بەڵگەنامەکانیان لەگەڵ خۆیان ببەنە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با تا کارى داشکاندنەکەیان بۆ بکرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan