گێتی

چوار كورد له‌ سێداره‌ ده‌درێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار كورد له‌ سێداره‌ ده‌درێن

مه‌ودا میدیا-

سزاى له‌ سێداره‌دان بۆ چوار كوردى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌رچوو كه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ ساڵ و نیوێكه‌ ده‌ستگیركراون.

چوار زیندانى سیاسى كورد به‌ ناوه‌كى موحسین مه‌زڵوم، محه‌مه‌د فه‌رامه‌رزى، وه‌فا ئازه‌ربار و پژمان فاتیحى، دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى ساڵ و نیوێكه‌ له‌ زیندانن، له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو سزاى له‌ سێداره‌ دانیان بۆ ده‌رچووه‌.

كه‌سوكارى ئه‌و چوار زیندانییه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ له‌ سێداره‌دانى كوڕه‌كانیان، بڕیارى كۆتاییش له‌و باره‌وه‌ ده‌رچووه‌ و له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو سێداره‌دانه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ئه‌و چوار زیندانییه‌ پارێزه‌ریان بۆ دیاریكراوه‌ به‌ڵام تا ئێستا كه‌سوكاره‌كانیان نازانن ئه‌و پارێزه‌رانه‌ كێن و ناونیشانیان كێیه‌.

موحسێن مه‌زڵوم خه‌ڵكى مه‌هاباد، محه‌مه‌د فه‌رامه‌رزى خه‌ڵكى دێولانى سه‌ر به‌ شارى سنه‌، وه‌فا ئازه‌ربار خه‌ڵكى بۆكان و پژمان فاتیحى خه‌ڵكى كامیاران.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان