گێتی
ئێران ساڵى رابردوو 799 كه‌سى له سێداره داوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كۆمارى ئیسلامى ئێران، له ساڵى 2023 سزاى له سێداره‌دانى به‌سه‌ر سه‌دان كه‌س جێبه‌جێكردووه و به‌راورد به ساڵه‌كانى رابردوو له سێداره‌دان له‌و وڵاته زۆر زیادى كردووه.
به‌پێى هه‌واڵێكى میدیا ئێرانییه‌كان "له ماوه‌ى ساڵى 2023 له وڵاتى ئێران، سزاى سێداره‌دان به‌سه‌ر 799 كه‌س جێبه‌جێكراوه، ئه‌و ئاماره‌ش به‌راورد به ساڵه‌كانى رابردوو به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو زیادى كردووه".
باس له‌وه‌شكراوه "له سێداره‌دان به‌راورد به ساڵى 2022 له %31 زیادیكردووه، له سێداره‌دان به‌سه‌ر هاووڵاتییانى سه‌رتاسه‌رى ئێران به رێژه‌ى له %68 زیادیكردووه، به‌سه‌ر هاووڵاتییانى كورد له %71 زیادیكردووه، به‌سه‌ر هاووڵاتییانى به‌لوچ به رێژه‌ى له %40 زیادیكردووه".
ئه‌وانه‌ى له سێداره دراون، 111 كه‌سیان كوردبوون، 167 كه‌سیان به‌لوچى بوون، 23 كه‌سیان ئه‌فغانى بوون، 2 عه‌ره‌ب، 2 كه‌سى تورك و 2 كه‌سى توركمان بوون، ئه‌وانه‌ى تر له نه‌ته‌وه‌كانى تر‌ى وڵات بوون.
جێگه‌ى باسه، به‌شێكى ئه‌و سزاى له سێداره‌دانانه‌ى كه به‌سه‌ر هاووڵاتییانى كوردى رۆژهه‌ڵات جێبه‌جێ ده‌كرێت، به هۆكارى سیاسى و په‌یوه‌ندیكردنه به هێزه كوردییه‌كانى رۆژهه‌ڵات.
ه،ع