راپۆرت

ژنێکی داون مێژوویەکی گەورە تۆماردەکات بۆ وڵاتەکەی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێکی داون مێژوویەکی گەورە تۆماردەکات بۆ وڵاتەکەی
مەودا میدیا- محەمەد فایەق

مار گالسێران بەپێی هەندێک سەرچاوە  لە ساڵی 1978 هەندێک سەرچاوەی دیکەش دەڵێن لە ساڵی 1979 لەدایکبووە، سیاسەتمەدارێکی ئیسپانییە، لە تەمەنی 18 ساڵیدا پەیوەندی بە پارتی کۆنەپەرستی گەلەوە کردووە. ساڵانێکی زۆر وەک فەرمانبەرێکی حکومی کاری کردووە،  لە تەمەنی 13 ساڵیدا راهێنانی کردووە لەگەڵ سەرۆکی جەنەریتات ڤالێنسیانا و چوار ساڵ لەگەڵ ئاسینداون کاریکردووە کە رێکخراوێکە یارمەتی ئەو خێزانانە دەدات کە منداڵەکانیان هەڵگری نەخۆشی داونن، لە 14ی ئەیلولی  2023ەوە ئەندامی کۆرتس ڤالێنسیانێس، ئەندامی پارتی خەڵک بووە لە ئیسپانیا، گالسێران یەکەم هاوڵاتی ئیسپانییە کە هەڵگری نەخۆشی داونی هەبێت و بەشداری یاسادانانی وڵاتەکەی بکات.

لە مانگی ئایاری 2023 گالسێران لە لیستی پارتی گەل بۆ هەڵبژاردنی ناوچەیی ڤالێنسیا لە ساڵی 2023دا پلەی بیستەمی بەدەستهێنا. یەک کورسی کەمتر بوو لەوەی ببێتە ئەندامی یانەی کۆرتس ڤالێنسیانس, بەڵام بەهۆی دەستنیشانکردنی جێگری ئێرنێستۆ فێرناندێز پاردۆ وەک بەڕێوەبەری گشتی ئەنتیداد ڤالێنسیانا دی ڤیڤیێندای سوێلۆ، گالسێران لە 14ی ئەیلولی 2023 پەیوەندی بە یانەی کۆرتسەوە کرد.

یەکەم کەسە کە تووشبووی نەخۆشی داونە و لە ئەنجومەنی یاسادانانی ناوچەیی ئیسپانیادا بەشداریکردووە، گالسێران وەک ئەندامێکی کۆرتس هیوادارە کە کۆمەڵگە بە چاوێکی ئاسایی سەیری بکات، نەک وەک کەسێکی کەمئەندام.

ئیسپانیا ساتێکی مێژوویی بۆ وڵاتەکە تۆمارکرد، چونکە ئێستا مار گالسێران، داکۆکیکاری نەخۆشی داونە و پۆستی پەرلەمانتاری بەدەستهێنا، یەکەم کەسە کە نەخۆشی داونی هەیە لە مێژووی وڵاتدا ببێتە ئەندامی پەرلەمان.

بە دڵنیاییەوە سەرکەوتنی گالسێران لە سیاسەتدا بووەتە  بابەتێکی سەرەکی لە وڵاتەکەدا و لە سەرانسەری ئەوروپا و لە راستیشدا لە ئاستی جیهاندا بۆ ئەو کەسانەی کە ئەم حاڵەتە بۆماوەییەیان هەیە، هەروەها دەرفەتێکە بۆ سەلماندنی توانا مرۆییەکان بۆ بابەتی حوکمڕانی و بەستهێنانی سەرکەوتن لە سیاسەتدا.

م.ف
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد