گێتی
مه‌سه‌ده: توركیا ده‌یه‌وێت داعش زیندوو بكاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
مەجلیسی سووریای دیموکرات رایگه‌یاند، ئامانج لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى كوردستان بوژاندنه‌وه‌ى داعشه.
مەجلیسی سووریای دیموکرات ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاویكرده‌وه" ئامانج لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا، بووژانەوەی داعشه، لاواز کردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و دروست کردنی ئاژاوەيه لەو ناوچەیەیە".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه " لە چەند رۆژی ڕابردوودا تورکیا زیاتر لە 70 جار هێرشی کردووەتە سەر کوردستانی سووریا".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه" بێدەنگی کۆمەڵگای جیهانی له‌به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان، پێشێلكردنى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه و پێویسته ئه‌مریكا و رووسیا هه‌رچى زووه كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت".
شایه‌نى باسه، پێش چه‌ند رۆژێك مه‌حمود موسه‌له‌ت، هاوسه‌رۆكى نوێى مه‌سه‌ده رایگه‌یاند، ئه‌وان ئاماده‌ى گفتوگۆن له‌گه‌ڵ توركیا به‌مه‌به‌ستى كۆتایی هێنان به كێشه‌كانى نێوانیان.
ه،ع