گێتی
پاکستان هێرشی کردە سەر ئێران قوربانی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پاکستان بە مووشەک چەند ناوچەیەکی لە پارێزگای سستان و بەلوچستانی ئێران بۆردوومانکرد، لە ئەنجامدا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی کانونی دووەمی 2024 عەلیڕەزا مەرحەمەتی، یاریدەدەری ئەمنی پارێزگاری سیستان و بەلوچستان بە میدیاکانی ئێرانی رایگەیاندووە "بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک شارۆچکەی سەراوانی سەر سنووری ئێران – پاکستان بیستراوە".
ئاشکراشی کردووە "لەو هێرشانەدا سێ ئافرەت و چوار منداڵ گیانیان لە دەستداوە، کە هاوڵاتیی ئێرانی نین، هەروەها هەر لە نزیک شارۆچکەی سەراوان تەقینەوەیەکی دیکە روویداوە، بەڵام هیچ زیانی نەبووە".
لەبارەی هێرشەکانەوە دەزگای هەواڵگری پاکستان ئاماژە بەوەدەدات، سوپای پاکستان لە ناو خاکی ئێران بارەگای چەند گروپێکی چەکدارییان مووشەکباران کردووە، ئەمەش وەک وڵامێک بووە بۆ ئەو هێرشە مووشەکیانەی سوپای پاسداران، کە شەوی 16ی ئەم مانگە کردوویانەتە سەر خاکی پاکستان لە هەرێمی بەلوجستانی ئەو وڵاتەو بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لە دەستدا.
س،ر