کوردستانی

روونکردنەوە لەبارەی بایکۆتکردنی کاڵای ئێرانی دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوە لەبارەی بایکۆتکردنی کاڵای ئێرانی دەدرێت
مەودا میدیا- 

ژووری بازرگانی و پشەسازیی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت بایکۆتکردنی کاڵا و داخستنی سنوور دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمە، ئاماژەی بەوەشکرد دەبێت خوێندنەوە بۆ دۆخی بازاڕبکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی کانونی دووەمی 2024 ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەڵەبجە رایگەیاند "بایکۆتکردنی کاڵا و داخستنی سنوور دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمە، بۆ بایکۆتکردنی کاڵای وڵاتێک، پێویستە ئەنجومەنی ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خوێندنەوە بۆ دۆخی بازاڕ بکات و راو سەرنجی ژوورەکانی بازرگانی وەربگرێت، دواتر بڕیاری لەسەر بایکۆتکردنی کاڵا بدرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "بایکۆتکردنی کاڵا و داخستنی سنوور و هەڵوێست وەرگرتنی فەرمی، دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، هەروەها رێکارەکان بەو شێوە دەبێت کە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم لەڕێگەی ئەنجومەنی ئابوورییەوە بەدواداچوون  و خوێندنەوەی دۆخی بازاڕ و  ئەڵتەرناتیڤی بایکۆت دەکەن، دواتر سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان کە ئەندامە لە ئەنجومەنی ئابووری، راوسەرنجی هەر چوار ژوورەکە دەخاتە بەردەستی ئەنجومەن".

ئاماژە بەوەدراوە "پاش ئەو رێکارانە ئەگەر بڕیاری بایکۆت درا لەو حاڵەتەدا ژوورەکان پابەنددەبن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران کە وردەکارییەکەی لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە پێیان دەگات".

هەریەکە لە ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و دهۆک، سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێرانیان بۆ سەر شاری هەولێر کرد و داوایان لە بازرگانەکانیان کرد بایکۆتی کاڵای ئێرانی بکەن.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان