گێتی

تەقینەوەیەک ئێرانی هەژاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقینەوەیەک ئێرانی هەژاند
مەودا میدیا- محەمەد فایەق
 
لە پارێزگای سمنان کە دەکەوێتە باکووری ئێران لە ناوچەیەکی پیشەسازی دەنگی تەقینەوەیەک بیسترا، تیمەکانی ئاسایش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.
 
رەزا خانی، قایمقامی گەرمسار بە میدیای فەرمی ئێرانی راگەیاند "لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئەو دەنگە دەستیپێکردووە كە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی کانونی دووەمی 2024 لە ناوچە پیشەسازییە بیستراوە، پۆلیس دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە  بەو هۆیەشەوە دوو کەس گیانیان لە دەستدا پێنج  کەسیش برینداربوون".
 
لەگەڵ ئەوەشدا بێهنام بەختیاری، سەرۆکی فەرمانگەی پیشەسازی و بازرگانی شاری گەرمسار دەڵێت ئاماژەی بەوەشدا "هەتا ئێستا سەرچاوە و شوێنی تەقینەوەکە  نەزانراوە، بەڵام تیمەکانی ئەو فەرمانگەیە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەکە".

م.ف
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان