گێتی
بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاوکەوت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- محەمەد فایەق
بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێر ئاو کەوت و تائێستا 38 کۆچبەر رزگارکراون و تەرمی چوار کۆچبەریش دۆزراونەتەوە .
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و کۆچبەران رایگەیاند "بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێر ئاو کەوتوە و سەرنشینانی بەلەمەکە لەنیوە شەوی رابردوەوە داوایان لە تیمەکانی فریاگوزارانی تورکیا کردوە کە یارمەتیان بدەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە دوای دەستكردن بە رزگارکردنی ئەو کۆچبەرانە، تائێستا 38 کۆچبەر رزگارکراون، کە 28 یان لە بەلەمێکی لاستیکیدا بوون و 10 کەسیشیان کە کەوتبونە ناو دەریاوە ڕزگارکراون، لە کاتی گەڕان بە دوای ئەو کۆچبەرانەدا لەکاتی گەڕانەکەشدا چوار تەرم دۆزراونەتەوە، بەڵام تائێستا رەگەزنامە و تەمەنی ئەو کۆچبەرانەی کە رزگارکراون ئەو کۆچبەرانەش کە خنکاون ئاشکرانەکراون".
م.ف