گێتی
پینتاگۆن: ده‌یان سه‌ربازمان له عیراق و سوریا برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسێكى باڵاى پینتاگۆن ئاشكراى كردووه، له بۆردوومانه به‌رده‌وامه‌كانى سه‌ر بنكه و باره‌گاكانى هێزه‌كانمان له عیراق و سوریا ده‌یان سه‌رباز برینداربوون.
رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مه‌ریكى له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى باڵاى پینتاگۆن بڵاویكردووه‌ته‌وه "له ماوه‌ى رابردوو به ده‌یانجار بنكه و باره‌گاكانى هێزه‌كانمان له عیراق و سوریا بۆردوومانكراون له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه".
باسى له‌وه‌شكردووه "له‌و بۆردوومانانه‌ى كراونه‌ته سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانمان لانى كه‌م 70 سه‌ربازمان برینداربوون و هه‌ندێكیشیان كێشه‌ى ناوكییان بۆ دروستبووه به‌تایبه‌ت له مێشكیان".
شایه‌نى باسه، له ماوه‌ى رابردوو چه‌ندانجار بنكه‌و باره‌گاكانى ئه‌مه‌ریكا له عیراق بۆردوومان كراون و رۆژى رابردووش بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگاى ئه‌نبارى عيراق بۆردوومانكرا.
ه،ع