گێتی
كوردێكى شارى بانه له سێداره درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كوردێكى شارى بانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان سزاى له سێداره‌دانى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، له ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردووش چوار كورد له سێداره دراون.
به‌پێى هه‌واڵێكى میدیا ئێرانییه‌كان "یوسف ئه‌حمه‌دى، دانیشتوى شارى بانكه له لایه‌ن دادگاى شارى سنه سزاى له سێداره‌دانى به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و دواتریش سێداره‌دانه‌كه‌ى جێبه‌جێكراوه".
له ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌وه‌ى تا ئێستا ئاشكرابووه، ئه‌وه چواره‌مین كوردى رۆژهه‌ڵاته سزاى له سێداره‌دانى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت و جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ساڵى رابردوو، كۆمارى ئیسلامى ئێران، سزاى له سێداره‌دانى به‌سه‌ر 799 كه‌سى وڵاته‌كه‌ى جێبه‌جێكردووه و له‌و ژماره‌یه‌ش 111 كه‌سیان كوردى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانبوون.
ه،ع