ئابووری
پاره‌ى موه‌لیده‌ى ئه‌م مانگه دیارى ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له دوو رۆژى داهاتوو، پاره‌ى موه‌لیده بۆ مانگى كانونى دووه‌م له سلێمانى دیارى ده‌كرێت و به‌پێى زانیارییه‌كانیش، نرخه‌كه‌ى نزیك ده‌بێت له نرخى مانگى رابردوو .
خاوه‌ن موه‌لیده‌یه‌ك به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بڕیاره له دوو رۆژى داهاتوو، كاتژمێرى كاركردنى موه‌لیده‌كان له لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه وه‌ربگیرێت بۆ دیاریكردنى نرخى ئه‌مپێرى كاره‌با بۆ مانگى كانونى دووه‌م ".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌م مانگه‌ش پاره‌ى موه‌لیده نزیك ده‌بێت له مانگى رابردوو، پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مپێرێك كاره‌باى موه‌لیده له‌نێوان 13 بۆ 15 هه‌زار دینار بێت به‌پێى موه‌لیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان".
شایه‌نى باسه، مانگى رابردوو یه‌ك ئه‌مپێرى كاره‌باى موه‌لیده له‌نێوان 13 هه‌زار و 500 دینار بۆ 14 هه‌زار و 500 دیناربوو.
ه،ع