گێتی

ئێران سێ مانگى ده‌ستكردى دروستكراوى خۆى ره‌وانه‌ى بۆشایی ئاسمانكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران سێ مانگى ده‌ستكردى دروستكراوى خۆى ره‌وانه‌ى بۆشایی ئاسمانكرد

مه‌ودا میدیا-

ئێران سێ مانگی دەستکردی بە ناوەکانی مەهدا، کەیهان 2 و هاتف 1 بۆ یەکەمجار لە یەک کاتدا لەگەڵ مانگی دەستکردی سیمۆرغ به‌ره‌و بۆشاى ئاسمان ره‌وانه‌كرد.

میدیا ئێرانییه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ " ئه‌مڕۆ یەکشەممە، مانگی دەستکردی سیمۆرغ کە لە لایەن وەزارەتی بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانەوە دروست کرابوو، هه‌روه‌ها مانگی دەستکردی مەهدا و دوو نانۆ مانگی دەستکردی کەیهان 2و هاتف 1ى سەرکەوتووانە به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان ره‌وانه‌كرد".

"مانگی دەستکردی مەهدا، دیزاین، دروستکردن، کۆکردنەوە و تاقیکردنەوەکانی لە دامەزراوەی توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانی ئێران ئەنجامدراوە و هەروەها نانۆ مانگی دەستکردەکانی کەیهان 2 و هاتف 1 لەلایەن کۆمپانیای پیشەسازی ئەلیکترۆنی ئێران سایران، دیزاین کراون".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان