گێتی
هێرشكرایه سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاو كوژراو و بریندار هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له سنورى نێوان سوریا و ئوردن، هێرشى درۆنى كرایه سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاو به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى كوژران و برینداربوون.
ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه، ئاژانسى سى ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه "له سنورى نێوان سوریا و ئوردن، هێرشكراوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاو به‌هۆیه‌وه كوژراو و بریندار هه‌یه".
باس له‌وه‌شكراوه "هێرشه‌كه به درۆن ئه‌نجامدراوه و به‌هۆیه‌وه سێ سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى و 25 سه‌ربازى دیكه‌ش برینداربوون".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، پێش چه‌ند رۆژێك به‌رپرسێكى باڵاى پینتاگۆن ئه‌وه‌ى ئاشكراكردبوو، بنكه‌و باره‌گاكانیان له سوریا‌و عیراق به‌به‌رده‌وامى هێرش ده‌كرێته سه‌ریان و به ده‌یان سه‌ربازیان كوژراون و برینداربوون.
ه،ع