گێتی

ئەمەریکا هۆشداریی لە روودانی جەنگی سێیەمی جیهانیی دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا هۆشداریی لە روودانی جەنگی سێیەمی جیهانیی دەدات
مەودا میدیا-

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا هێرش دەکاتە سەر سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتە و بە لاواز ناوی دەبات، هەروەها هۆشداری لە روودانی جەنگی سێیەمی جیهانیی دەدات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکی داهاتووی ئەو وڵاتە، دوای کوژرانی سێ سەربازی وڵاتەکەی و برینداربوونی زیاتر لە 30 سەربازی تر لە هێرشە درۆنییەکەی سەر بنکەی سەربازیی تەنەف، رەخنەی تووندی لە سیاسەتی وڵاتەکەی و ئیدارەی جۆبایدنی سەرۆکی ئەمەریکا گرت و رایگەیاند: ئەگەر من سەرۆکی ئەمەریکا بوومایە، ئەو هێرشە رووی نەدەدا و کوژرانی ئەو سێ سەربازە دەگەڕێتەوە بۆ لاوازیی بایدن. 

ئەم وتانەی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لەوەوە دێت دوێنی 28ی کانوونی دووەمی 2024 لە هێرشێکی درۆنییدا بۆ سەر بنکەی سەربازیی تەنەف کوژرانی سێ سەربازی ئەمەریکی و برینداربوونی زیاتر لە 30 سەربازی تری لێکەوتەوە.

گ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان