ئابووری
تمه‌ن هاڕه‌ى كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخى تمه‌نى ئێرانى به‌رانبه‌ر به دۆلارى ئه‌مه‌ریكى جارێكى تر دابه‌زینى گه‌وره‌ى تۆماركرد.
ئازاد حه‌سه‌ن، له بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ماوه‌ى دوو رۆژه نرخى تمه‌نى ئێرانى به‌رانبه‌ر به دۆلار له دابهزینىدايه، له كاتێكدا ماوه‌یه‌كى زۆره تاڕاده‌یه‌ك به جێگیرى مابووه‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌مڕۆ دابه‌زینى گه‌وره‌ى تۆماركرد، نرخى 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به پێنج ملیۆن و 450 هه‌زار تمه‌ن به شێوه‌ى كاش، به حه‌واڵه پێنج ملیۆن و 750 هه‌زار تمه‌ن".
دابه‌زينى نرخى تمه‌ن به‌رانبه‌ر به دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌هۆى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى تره‌وه له‌سه‌ر ئێران كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
ه،ع