ئابووری
نرخى دۆلار گرانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخى دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد دواى ئه‌وه‌ى له دوو هه‌فته‌ى رابردوو نرخه‌كه له دابه‌زین به‌رده‌وام بوو.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى كۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه و ئه‌م ئێواره 100 دۆلار به 151 هه‌زارو 750 دینار بوو".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ى دیار نییه هۆكاره‌كه‌ى چییه، به‌ڵام دۆخى سیاسى كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌و دابه‌زینى نرخى دۆلار ده‌بێت".
شایه‌نى باسه، له 11 مانگى رابردوو بانكى ناوه‌ندى چه‌ندین رێكارى گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ دابه‌زینى نرخى دۆلار، به‌ڵام هێشتا نزیكى نرخى فه‌رمى نه‌بووه كه 132 هه‌زار به‌رانبه‌ر به 100 دۆلاره.
ه،ع