ئابووری
مووچه‌ى هه‌زاران مووچه‌خۆر ده‌بڕدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له كۆى 16 هه‌زار كه‌مئه‌ندام له سلێمانى، زیاتر له چوار هه‌زار كه‌مئه‌ندام فۆڕمى له ژیاندابوونیان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسێكى یه‌كێتیی كه‌مئه‌ندامانیش ده‌ڵێت، مووچه‌كانیان ده‌بڕدرێت.
سه‌نگه‌ر عوسمان، جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتیی كه‌مئه‌ندامانى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له سلێمانى زیاتر له 16 هه‌زار كه‌مئه‌ندام هه‌یه، له ماوه‌ى رابردوو بڕیاردرا ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه فۆڕمى له‌ژیاندابوون پڕبكه‌نه‌وه".
وتیشى "تا رۆژى رابردوو كه‌متر له 12 هه‌زار كه‌مئه‌ندام ئه‌و فۆڕمه‌یان پڕكردووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو ماوه‌كه‌ى ته‌واو بوو".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌وانه‌ى ئه‌و فۆڕمه‌یان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ن كه شه‌له‌ل ده‌ماغ، یان هه‌ژار و تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تییان نییه و ئاگادارنین و خوێنده‌وارییان نییه، ئاگادارنین له‌وه، ئه‌وانه‌شى ئه‌و به‌رحه‌یاتییه‌یان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه مووچه‌كانیان راده‌گیرێت و ده‌بڕدرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى به‌رحه‌یاتى یان له ژیاندابوون له‌سه‌ر داواى به‌غدا بووه كه باس له‌وه‌ده‌كرێت ره‌نگه له داهاتوو مووچه‌كانیان ده‌خرێنه سه‌ر به‌غدا".
ه،ع