گێتی
ئەمەریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- محەمەد فایەق
ئەمەریکا لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری لە سێدارەدانی چوار هاوڵاتییە کوردەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان هاتە دەنگ و هەڕەشەی لە ئێران کرد.
ئەمەریکا لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری لە سێدارەدانی چوار هاوڵاتییە کوردەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان هاتە دەنگ و هەڕەشەی لە ئێران کرد.
نوسینگەی نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئێران رایگەیاند '' بەرامبەر بڕیاری لە سێدارەدانی ئەو چوار هاوڵاتییە کوردەی کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون بە هەموو شێوەیەک دژی ئەم کارەی کاربەدەستانی ئێرانین کە ئەم بڕیارەیان داوە''.
هەروەها نوسینگەی نێردەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئێران لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەشی خستەڕوو'' ئەم بڕیارە ئەوەمان پێدەڵێ کە حکومەتی ئێران رێز لە مافەکانی مرۆڤ ناگرێ لە وڵاتەکەی بەرامبەر ئەم کارەی لێپرسینەوەی توند لەگەڵ ئێران دەکەین سەبارەت بەم رەفتارانەی''.
ئەمەش لە كاتێكدایە بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە، لە زیندانی قزڵ حەسار لە كەرەج، دوای ئەوەی لێپرسراوەکانی زیندان ڕێگەیان بە خانەوادەی ئەو زیندانانەدا کە بییانبینن، دوا بە دوای ئەوە هەر یەك لە وەفا ئازەربار، موحسین مەزڵوم، پژمان فەتحی و محەممەد فەرامەرز لە قزڵ حەساری كەرەج بڕیاری لە سێدارەدانیان بۆ دەرچوو.
دوا بە دوایی بڕیاری جێبەجێکردنی بڕیاری لە سێدارەدانەکەی ئەو چوار كوردە، ناڕەزایی هەرێمی و ناوخۆیی و جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا و تا ئێستاش ناڕەزایەتییەكان بەردەوامییان هەیە.
م.ف
م.ف