گێتی

ئاماژه‌كان مه‌ترسیدارن..سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ جلی سه‌ربازییه‌وه‌ ده‌ركه‌وت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماژه‌كان مه‌ترسیدارن..سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ جلی سه‌ربازییه‌وه‌ ده‌ركه‌وت

مه‌ودا میدیا-

وێنه‌یه‌كی جۆو بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ جلی سه‌ربازی و له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌گه‌ری روودانی كاره‌ساتی نه‌خوازراو.

كێشمه‌كێشی ئه‌م دواییه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌ت وڵاتانی یه‌مه‌ن و عێراق و ئێران له‌لایه‌ك و شه‌ڕی غه‌زه‌ و ئیسرائیل، ئه‌مه‌ریكای سه‌رقاڵی خۆی كردووه‌، هاوكات هاتنی كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا بۆ كه‌نداو و هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی گروپی مقاوه‌مه‌ى ئیسلامی و حوسییه‌كان، جۆو بایدن و ئیداره‌كه‌ى خستۆته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌ باشییه‌وه‌.

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژران و برینداربوون، هاوكات چه‌كدارانی حوسی له‌ هێرشی به‌رده‌وامن بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ درۆن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی له‌ عه‌ین ئه‌سه‌د و فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر هه‌راسانكردووه‌، ئه‌مانه‌ هه‌مووی بۆ ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا پێشهاتی مه‌ترسیداره‌، به‌جۆرێك گڵۆپی سه‌وزی بۆ جۆو بایدن هه‌ڵكردووه‌ت بۆ هه‌ر هێرشێك بیكات و په‌رچه‌كرداری هه‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر مه‌ترسی بۆ ئه‌مه‌ریكا.

له‌ میانه‌ى سه‌رۆكایه‌تی كردنی جۆو بایدن، ئه‌مه‌یه‌ یه‌كه‌م جاره‌ به‌جلی سه‌ربازی و له‌ كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ربازی به‌و شێوه‌یه‌ ده‌ربكه‌وێت، پێده‌چێت ساڵی 2024 ساڵی گۆڕانكاری بێت له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناویندا.

ب. گ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان