ئابووری

نه‌وتى ماڵان هه‌رزانبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


نه‌وتى ماڵان هه‌رزانبوو

مه‌ودا میدیا-

نرخى نه‌وتى ماڵان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین و نه‌وتفرۆشێكیش ده‌ڵێت، هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مساڵ نه‌وتى زۆر به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شكرا.

به‌رهه‌م عه‌لى، نه‌وتفرۆش له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مساڵ زۆر به‌خێرایی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شكرا، ئه‌وه‌ش وایكرد نرخى نه‌وتى بازرگانى بازاڕ نرخه‌كه‌ى زۆر به‌رزنه‌بێته‌وه‌".

هه‌روه‌ها وتى "حكومه‌تى هه‌رێم نه‌وتى دابه‌شكرد، به‌غداش نه‌وتى نارد، نه‌وتێكى زۆر له‌ بازاڕ هه‌بوو، ئه‌وه‌ش وایكرد خواست له‌سه‌ر نه‌وتى بازرگانى نه‌مێنێت و نرخه‌كه‌ى هه‌رزانبێت".

باسى له‌وه‌شكرد "یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى بازاڕ 150 هه‌زار دیناره‌ له‌ باشترین جۆرى نه‌وت، له‌كاتێكدا پێش دوو مانگ نرخى یه‌ك به‌رمیل له‌ 175 هه‌زار دینار بوو".

شایه‌نى باسه‌، له‌مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو حكومه‌ت هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى به‌ دابه‌شكردنى نه‌وتى ماڵان كرد و به‌رمیلێك نه‌وتى به‌ 104 هه‌زار دینار دایه‌ هاوڵاتییان، دواتریش به‌غدا نه‌وتى سپى نار و به‌رمیلى به‌ 60 هه‌زار دینار ده‌درێته‌ هاووڵاتییان.


ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان