ئابووری

ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: حكومه‌تى هه‌رێم لیستى مووچه‌ى بۆ به‌غدا نه‌ناردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: حكومه‌تى هه‌رێم لیستى مووچه‌ى بۆ به‌غدا نه‌ناردووه‌

مه‌ودا میدیا-

په‌رله‌مانتارێكى پێشووى عیراق رایگه‌یاند، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ نییه‌ لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات.

ئه‌حمه‌د حاجی په‌رله‌مانتارى پێشووى عیراق، رایگه‌یاند "تا ئێستا ئه‌و لیستی مووچه‌یه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و حكومه‌تی عێراق له‌ هه‌رێمی داوا ده‌كات نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ ده‌ست به‌غدا، ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌وجۆره‌ ئاماده‌نین كه‌ پاره‌ بنێرێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای لیستی مووچه‌ نه‌بێت".

باسى له‌وه‌شكرد" ته‌نانه‌ت ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ فیدڕاڵییه‌كان هه‌ر به‌ژماره‌ لای حكومه‌تی عێراق هه‌یه‌ و تائێستا ناو، میلاكات و ره‌گه‌زیان دیارنییه‌ بۆیه‌ هه‌رێم دوایده‌خات له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ كه‌ نایه‌وێت ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه‌ كراوه‌ له‌ لیستی موچه‌دا ده‌ربكه‌وێت".

وتیشى "هه‌رێمی كوردستان له‌ 2011وه‌ تا 2023 هیچ جۆره‌ داتاو ئامارێكی له‌ناو یاسای بودجه‌دا نه‌داوه‌ته‌ حكومه‌تی فیدڕاڵی بۆیه‌ گومانیان هه‌یه‌ له‌و داتا و ئامارانه‌ی كه‌ هه‌رێم پێشكه‌شی ده‌كات".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان