گێتی
ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى توند له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و هێرشێك بۆ سه‌ر ئێران له شوێنى خۆى وه‌ڵاممان ده‌بێت.
له دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوو ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌يكرد بۆ سه‌ر ئێران، نوێنه‌رایه‌تى ئێران له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وه‌ڵامى هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌كانى دایه‌وه.
میدیا ئێرانییه‌كان راگه‌یه‌ندراوێكى نوێنه‌رایه‌تى ئێرانیان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڵاویانكرده‌وه "ئەگەر هەر لایەنێک هێرش بکاتە سەر خاک یان بەرژەوەندی و هاوڵاتییەکانمان لە دەرەوەی وڵات، رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه".
له‌وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ریكاش باس له‌وه‌كراوه "هۆشداریی دراوه به ئه‌مه‌ریكاو هێرش بۆ سەر خاکی ئێران هێڵی سوورە و هه‌ر هێرشێك بكرێت له كاتى خۆیدا وه‌ڵامى توندمان ده‌بێت".
شایه‌نى باسه، له دووشه‌وى رابردوو له سنورى سوریا‌و ئوردن، هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاو به ده‌یان كوژراو و بریندارى لێكه‌وته‌وه، ئه‌وه‌ش توڕه‌یی ئه‌مه‌ریكا به‌دواداهات.
ه،ع