ئابووری

دۆلار به‌خێرایی داده‌به‌زێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆلار به‌خێرایی داده‌به‌زێت

مه‌ودا میدیا-

دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عێراق دابه‌زینی خێرایی تۆماركرد دواى ئه‌وه‌ى رۆژى رابردوو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى كۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد".

وتیشى "رۆژى رابردوو 100 دۆلار بۆ 153 هه‌زار و 300 دینار به‌رزبووه‌وه‌، به‌ڵام دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دۆلار دابه‌زینى خێرایی تۆماركرد و 100 دۆلار بۆ 151 هه‌زارو 700 دینار دابه‌زى".

به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار له‌ دوو رۆژى رابردوو، به‌هۆى سزادانى چه‌ند بانكێكى عیراقى بوو له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا.


ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان