گێتی
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 67 كه‌س له ئێران له سێداره دراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، به تۆمه‌تی جۆراوجۆر، 67 هاوڵاتی له زیندانه جیاوازه‌كانی ئێران له‌سێداره دراون.
رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویكردۆته‌وه، به له سێداره‌دانی دواین چوار كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئاماری له‌سێداره‌دانی هاوڵاتییان گه‌یشتووه‌ته 67 هاوڵاتی.
به‌پێی وته‌ى رێكخراوه‌كه، سزای له‌سێداره‌دان بۆ هاوڵاتییانی ئێران به هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانه‌وه، مه‌به‌ست لێی ترساندنیانه و ئێران نایه‌وێت له دوای بزووتنه‌وه‌ى "ژن، ژیان، ئازادی" كێشه له وڵاته‌كه‌یدا هه‌بێت.
به پێی زانیاریی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران، ئه‌و هاولاتییانه‌ى له‌سێداره دراون به تۆمه‌تی "مادده‌ى هۆشبه‌ر و كاری سیخوڕی و چالاكی سیاسیی و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی وڵات" ه‌وه بوون.
هاوكات به پێی ئامارێكی دروست له لایه‌ن رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه، كۆماری ئیسلامیی ئێران له ساڵی 2010 ه‌وه تاوه‌كو ساڵی 2024 و له ماوه‌ى 14 ساڵدا حه‌وت هه‌زار و 896 هاوڵاتی به تۆمه‌تی جۆراوجۆر له سێداره داوه، له‌ناو له سێداره دراوه‌كاندا 210 ژنی له سێداره داوه.
ب. گ