ئابووری
لە یەك مانگدا پێنج ملیار دینار زەرەریان كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، لە ماوەی یەك مانگدا بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە خاوەن كێڵگەكان پارەیەكی زۆر زیانیان كردووە.
نازم جاف، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "كێڵگە پەلەوەرییەكان لەم مانگەدا كە بەهۆی نەخۆشییەوە رێنمایی و خۆپارێزی دەرچووە و دووكانەكانی مریشك فرۆشتن داخراون تووشی زیانێكی زۆر بوون".
ئاماژە بەوەشكراوە "ئەو زیانانەی كە بەر خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان كەوتووە زیاتر لە پێنج ملیار دینارە، هۆكارەكەشی مانەوەی ئەو مریشكانەیە لە ناو هۆڵەكان و رەوانە نەكردنیان بۆ بازاڕەكان".
باسی لەوەشكرد "زیانێكی ترمان بەهۆی گرانكردنی نرخی عەلەفە لەلایەن بازرگانەكانەوە بەبێ هیچ هۆكارێك نرخەكەیان گرانكردووە".