گێتی
جۆن كێربى: ئه‌مه‌ریكا به‌دواى ململانێ نییه له‌گه‌ڵ ئێران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتەبێژ و ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا به‌دواى ململانێ نییه له‌گه‌ڵ ئێران,
جۆن کێربی، وته‌بێژى و رێكخه‌رى په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند "ئه‌مه‌ریكا درێغى ناكات له به‌رگریكردن له وڵاته‌كه‌ى،لێپرسینه‌وه له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كرێت كه زیان به ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌گه‌یه‌نن".
باسى له‌وه‌شكرد "پەیامی ئێمە بۆ سوپای پاسداران و هێزەکانی تر ئەوەیە کە دەبێت هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا بوەستێت، ئه‌مه‌ریكا به‌دواى ململانێ نییه له‌گه‌ڵ ئێران".
شایه‌نى باسه، ماوه‌ى چه‌ند رۆژه ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵه‌كانى چڕكردووه‌ته‌وه و باس له جموجوڵى سه‌ربازى ده‌كرێت و هێرش بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانى ئێران له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته به‌تایبه‌ت سوریا.
ه،ع