ئابووری

دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، نرخى دۆلار و دراوه‌كانى تر به‌رانبه‌ر به‌ دینار به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌بوو.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى كۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ، نرخى 100 دۆلار به‌ 152 هه‌زار و 500 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".

ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار هۆكاره‌كه‌ى په‌یوه‌ندى به‌و دۆخه‌ ئه‌منییه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ عیراق هه‌یه‌، به‌تایبه‌تى هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ عیراق.

نرخى دراوه‌كانى تر:

100 یۆرۆ به‌ 164 هه‌زار دیناره‌.
100 پاوه‌ن به‌ 191 هه‌زار دیناره‌.
100 دۆلار به‌ 3025 لیره‌ى توركییه‌.
هه‌زار كرۆنى سویدى 140 هه‌زار دیناره‌.
100 دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ 5 ملیۆن و 550 هه‌زار تمه‌نه‌ به‌ كاش و 5 ملیۆن و 825هه‌زار به‌ حه‌واڵه‌.

هەروەها بۆ ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە:
 
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 365 هەزار دیناری عیراقی.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 427 هەزار دیناری عیراقی.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 500 هەزار دینار.

ه،ع


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان