ئابووری

به‌هۆى ئه‌و دۆخه‌ ئاڵۆزه‌وه‌ نرخى دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌هۆى ئه‌و دۆخه‌ ئاڵۆزه‌وه‌ نرخى دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌و دۆخه‌ ئه‌منیيه‌ و ململانێى ناوچه‌یی، نرخى دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى، محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هۆى ئه‌و ململانێ ناوچه‌ییه‌ى كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و دۆخه‌ ئه‌منیه‌ى كه‌ دروستبووه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى به‌رزبووه‌وه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "هه‌روه‌ها سزاكانى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر بانكێكى عیراق ئه‌مه‌ وایكرد نرخى دۆلار به‌رزبێته‌وه‌، ئه‌و بانكانه‌ ده‌یانه‌وێت به‌خێرایی قازانجێكى زۆر بكه‌ن و به‌هۆیه‌وه‌ زیان به‌ناوخۆ ده‌گه‌یه‌نن".

وتیشى "ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ناردنى دۆلارى كاش بۆ عیراق و ئه‌و دۆلارانه‌شى كه‌ په‌سه‌ندكردنیان هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ بانكى ناوه‌ندى عیراق ده‌خرێنه‌ بازاڕه‌وه‌".

شایه‌نى باسه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌دواى هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌عیراق بۆ سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى، نرخى دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان