ئابووری
شكستى لیره پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى گۆڕى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى به‌رده‌وامى دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ى توركى، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى توركیا گۆڕدراو له شوێنه‌كه‌ى كه‌سێكى تر ده‌ستبه‌كاربوو.
له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو، به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رانبه‌ر به دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌رده‌وامبووه له دابه‌زین و به‌هۆیه‌وه هێرشێكى زۆر كراوه‌ته‌سه‌ر بانكى ناوه‌ندى ئه‌و وڵاته و به‌هۆى دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ى توركى زانراوه.
میدیاكانى توركیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویانكرده‌وه "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركیا گۆڕینى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى له حه‌فیزه گایاوه بۆ فاتیح كارهانى راگه‌یاند".
شایه‌نى باسه، له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو به‌هۆى دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رانبه‌ر به دۆلار، هه‌ڵئاوسان و گرانى له‌ناوخۆى توركیا دروستكردووه، له ئێستاشدا نرخى 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به سێ هه‌زار لیره‌ى توركییه.
ه،ع