گێتی

ئه‌مه‌ریكا له‌ هێرشه‌كانیدا نمایش ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا له‌ هێرشه‌كانیدا نمایش ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

به‌رپرسێكى پێشووى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشانه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌یانكاته‌ سه‌ر ئێران بێ بایه‌خن، ده‌شڵێت، هێرشه‌كان هیچ شتێك ناگۆڕن.

سکۆت ڕیتەر، ئەفسەری پێشووی هەواڵگری ئەمریکا رایگه‌یاند "ئه‌و هێرشانه‌ى شه‌وى رابردوو ئه‌مه‌ریكا كردیه‌ سه‌ر سوریا و عیراق هییچ گرنگییه‌كى نه‌بووه‌ و بگره‌ هیچ ناوچه‌یه‌كى گرنگى نه‌كردووه‌ته‌ ئامانج".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "ئه‌و هێرشه‌ موشه‌كه‌ییانه‌ى شه‌وى رابردوو ئه‌مه‌ریكا ته‌نها نمایش بوون و هیچى تر، ئه‌مه‌ریكا وڵاتێكى گه‌وره‌یه‌ چۆن ده‌بێت نمایش بكات و ده‌بێت ئامانجى گرنگ بپێكێت".

وتوشیه‌تى "وڵاته‌كه‌ى ساڵانه‌ به‌ تریلیۆن دینار خه‌رجده‌كات له‌و شته‌ بێمانایه‌، ئه‌مه‌ بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌ زیان ده‌شكێته‌وه‌".

شایه‌نى باسه‌، ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، شه‌وى رابردووتر ئه‌مه‌ریكا به‌ 125 ساروخ 85 ئامانجى له‌ سوریا و توركیا كردووه‌ته‌ ئامانج.


ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان